سەنتەرێکی نێودەوڵەتی لە سلێمانی دەكرێتەوە

شەیری بکە لە:
سەنتەرێکی نێودەوڵەتی لە سلێمانی دەكرێتەوە

دیمەنێک لە مەیدانی سەرای ئازادی کە دەکەوێتە سەنتەری شاری سلێمانی، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز


مانگی ئایندە سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچی نێودەوڵەتی لە سلێمانی دەكرێتەوە. سەنتەرەکە نێودەوڵەتییە و هەرێمی کوردستان لەپاڵ هەشت وڵات دەبێتە خاوەنی ئەو سەنتەرە بێت.


بۆچی گرنگە: سەنتەرەکە کار لەسەر ھۆشیارکردنی کۆمەڵگە، مەترسییەکانی کۆچ، بەرزکردنەوەی توانای گەنجان، دۆزینەوەی ھەلی کار، خۆگونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنەکان و چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە ھەلی کاری یاسایی لە وڵاتانی دەرەوە دەكات.


لێدوانی فەرمی: سروە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە ھەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، کردنەوەی سەنتەرەکە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەكانی سەرۆكوەزیران بارزانی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچی نێودەوڵەتی ڕێککەوتی 6-6-2024 لە ھەولێر کرایەوە، ئێستا بەجددی کاری لەسەر کردنەوەی خول بۆ تیمەکان دەکرێت و دواتریش گەنجان لێی سوودمەند دەبن.


ئەمەش بزانە: هەشت وڵاتی جیهان خاوەن سەنتەرەکەن و لە لایەن وڵاتانی سوید، ئەڵمانیا، سویسرا، دانیمارک و نەرویج پاڵپشتی دەكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ