تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و بەربژێرە نوێیەکان دەکرێت

شەیری بکە لە:
تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و بەربژێرە نوێیەکان دەکرێت

سندووقێکی دەنگدان

ئاڤا نیوز

لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕێکارەکانی پەسەندکردنی لیست و بەربژێرە نوێیەکان تەواو دەکرێت و ژمارەیان پێدەدرێت.

وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئامادەکارییەکان بەردەوامە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 08-04-2024 کۆمیسیۆن تیروپشکى بۆ ئەو لیست و  بەربژێرانە کرد تاوەکو ئەو کاتە ناویان تۆمارکردبوو، کە ژمارەیان 10 پارت و دوو هاپەیمانێتی و 57 بەربژێر  بوو، بەڵام هەڵبژاردن دواخرا، ئێستاش تیروپشک تەنیا بۆ لیست و بەربژێرە نوێیەکان دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆکە لەسەر ئەوەی تیروپشک تەنیا بۆ ئەو لیست و بەربژێرانە بکرێت کە لە دوای 8ـی نیسان خۆیان تۆمارکردووە، ئەو ژمارانەی پێشووتر دابەشکراون وەک خۆیان دەمێننەوە".

زانیاریی زیاتر: ناو و زانیاری  لیست و بەربژێرە نوێیەکان ئاراستەی بەغدا دەکرێت، دوای ڕەزامەندی دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پەسەند دەکرێن تیروپشکیان بۆ دەکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان