لافاوێکی بەهێز چین دەگرێتەوە و زیانی گیانی زۆری لێ دەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
لافاوێکی بەهێز چین دەگرێتەوە و زیانی گیانی زۆری لێ دەکەوێتەوە

دیمەنێک لە دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ بەهۆی لافاو لە باکووری چین، وێنە: AFP

ئاڤانیوز

لە باکووری چین پردێک بەهۆی باران و لافاوی زۆرەوە داڕما، 12 کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 31 کەسیش بێسەروشوێن بوون.

وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە بەشێکی زۆری ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی چین ڕووبەڕووی بارانی بەخوڕ و لافاوی بەهێز بوونەتەوە و  زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

چی ڕووی دا: بەپێی ئاژانسی هەواڵی شینخوا، پردێک لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای شانشی "بەهۆی بارانێکی زۆر  و لافاوێکی بەهێز" ڕووخاوە.

زیانە سەرەکییەکان: 12 کەس بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتوونەتە ناو ڕووبارەوە و گیانیان لەدەست داوە، زیاتر لە 31 کەسی دیکە بێسەر و شوێنن، 17 ئۆتۆمبێل و هەشت ماتۆڕسکیل لەسەر پردەکەوە کەوتوونەتە نێو ڕووبارەکەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان