ئەنجوومەنی نوێنەرانی  عێراق سبەی چوار پرۆژەیاسا تاوتوێ دەکات

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی  عێراق  سبەی چوار پرۆژەیاسا تاوتوێ دەکات

دیمەنێک لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی بە دانیشتنی ئەمڕۆ هێنا و دانیشتنەکەی بۆ سبەی یەکشەممە هەڵگرت. هاوکات کارنەمەی دانیشتنی سبەی ڕاگەیاند و چوار بڕگە لەخۆدەگرێت.

وێنە گەورەکە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 171 ئەندام کۆبووەوە. خوێندنەوەی یەکەم بۆ دوو پرۆژەیاسا و گفتوگۆ و خوێندووەی دووەم بۆ دوو پرۆژەیاسای دیکە کرا، دواتر دانیشتنەکە بۆ سبەی یەکشەممە هەڵگیرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەی یەکشەممەی ڕاگەیاند، بەپێی کارنامەکە کە بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەستپێبکات، چوار بڕگە لەخۆدەگرێت کە بریتین لە:

یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی لە یاسا ئابوورییەکان.

دووەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی دەستە نیشتمانییەکان بۆ چاودێری ئەتۆمی و تیشک و کیمیایی و بایۆلۆجی.

سێیەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای چەکی بانکی وەبەرهێنانی ئیسلامی.

چوارەم: گفتگۆکردن و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی موڵک و ماڵی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕژێمی پێشووەوە زیانیان بەرکەوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: