وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەمساڵیش زۆرترین دەرفەت بۆ وەرگرتنی قوتابیان دەڕەخسێنین

شەیری بکە لە:
وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەمساڵیش زۆرترین دەرفەت بۆ وەرگرتنی قوتابیان دەڕەخسێنین

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا

ئاڤا نیوز 


گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، زۆرترین دەرفەت بۆ وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەڕەخسێنن.


لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی وەرگرتنی هەموو دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان، بە ئاڤا نیوزی گوت: زۆرترین دەرفەت بۆ وەرگرتن دروست دەکەین.


زانیاریی زیاتر: هێشتا خولی دووەم ماوە و زانیاریی تەواو لەسەر ڕێژەی دەرچوون نەهاتووە. عەباس ئەکرەم وا دەڵێت.


وێنە گەورەكە: لە ساڵانی پێشوو بەهۆی کەمی نمرەکانیان ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە دەرچوانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرنەدەگیران، بەڵام لە ماوەی چوار ساڵی کابینەی نۆیەم دەرفەتی وەرگرتن بۆ سەرجەم دەرچووان ڕەخسێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان