دانیشتووانی ڕواندز لە سوڕانەوەی درۆنێک ئاگادار دەكرێنەوە

شەیری بکە لە:
دانیشتووانی ڕواندز لە سوڕانەوەی درۆنێک ئاگادار دەكرێنەوە

وێنەی درۆنەکە

ئاڤا نیوز  


شارەوانی قەزای ڕواندز، دانیشتووانی قەزاكە ئاگادار دەكاتەوە كە ئەمڕۆ درۆنێكی قەبارە گەورە بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێتەوە.


وێنە گەورەكە: بۆ ڕووپێویكردن و تۆماركردنی نەخشتەی كەرتی تازەی قەزای ڕواندز، ئەمڕۆ درۆنێك بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێتەوە.


لێدوانی فەرمی: چیا محەمەد، بەڕێوەبەری شارەوانیی ڕواندز بە ئاڤا نیوزی گوت: مۆڵەتی هێزە ئەمنییەكانمان وەرگرتووە بۆ ئەوەی خەڵكی دەڤەرەكە هیچ كاردانەوەیەكیان نەبێت و تەقەی لێنەكەن، ئاگاداریمان بڵاو كردووەتەوە و ئێستا سەرقاڵی كاركردنین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ