پێشمەرگەیەک دوای هەشت ساڵ توانی لە پۆلی 12 دەربچێت

شەیری بکە لە:
پێشمەرگەیەک دوای هەشت ساڵ توانی لە پۆلی 12 دەربچێت

وێنەی سلێمان خەلیل

ئاڤا نیوز 


قوتابییەکی قوتابخانەی ئاکرێی ئێواران کە پێشمەرگەشە، باس لەوە دەکات دوای هەشت ساڵ توانیویەتی لە وانەی ئینگلیزی 50 بهێنێت و پۆلی 12 ببڕێت.


وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی 19-7-2024، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نمرەی پۆلی 12ی وێژەیی و زانستی و پیشەییەکانی ڕاگەیاند.


لێدوانی فەرمی: سلێمان خەلیل، بە ئاڤا نیوزی گوت: لە ساڵی 2016ەوە پۆلی 12ی ئامادەییم و لەوانەی ئینگلیزی مابوومەوە، ئەمساڵ توانیم لەو وانەیە 50 بهێنم و کۆنمرەم 53 یە.


زانیاریی زیاتر: "لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا دەکەم لە زانکۆکانی حکومی لە بەشی مێژوو وەرمبگرن، چونکە ناتوانم بچمە زانکۆی تایبەت و خولیای بەردەوامیدان بە خوێندنم هەیە". سلێمان خەلیل وای گوت.


باكگراوند: سلێمان خەلیل لە ساڵی 1986 لەدایکبووە و لە 1992 چووەتە قوتابخانە، لە 2006 دەبێتە قوتابی دەرەکی هاوکات دەبێت بە پێشمەرگە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ