قوتابییەكی پۆلی 12 دوای 13 جار تاقیكردنەوە لە وانەی بیركاری دەرچوو

شەیری بکە لە:
قوتابییەكی پۆلی 12 دوای 13 جار تاقیكردنەوە لە وانەی بیركاری دەرچوو

وێنەی قوتابییە دەرچووەکە

ئاڤا نیوز  


گەنجێکی دانیشتووی گوندێکی سنووری قەزای سیدەکان، کە قوتابی پۆلی 12 بووە، دوای حەوت ساڵ توانی لە وانەی بیرکاری دەربچێت.


وێنە گەورەکە: ئێوارەی دوێنێ ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام و وردەکاریی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ڕاگەیاند.


چیرۆکی سەرەکی: مێڤان خدر، دانیشتووی گوندی کەژەکە لە قەزای سیدەکان، بە ئاڤا نیوزی گوت: لە ماوەی حەوت ساڵ، بۆ هەر ساڵێک دوو خول، واتە 13 جار، تاقیکردنەوەی وانەی بیرکاریم ئەنجامدا، ئەمساڵ توانیم نمرەی 50 بەدەستبێنم و کۆنمرەم (55)ەو  بڕیارمدابوو کۆڵ نەدەم و کۆڵیشم نەدا تا دەرچووم.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان