ئەمڕۆ دوا ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانە

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ دوا ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانە

دیمەنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

بە گوێڕەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە دوا ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانە.

 

وێنە گەورەکە: وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵ لە عێراق ڕۆژی 6-6-2024 دەستیپێکرد و ڕۆژی دواتر لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان گەنم وەرگیران.

 

لێدوانی فەرمی: میران پشدەری بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە سایلۆی هەولێر تا ئەم بەیانییە نزیکەی 222 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران وەرگیراوە و زیاتر لە شەش هەزار تۆن ماوە وەربگیرێت.

 


زانیاری زیاتر: بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر دەڵێت: 17 ملیار دینار شایستەی جووتیاران دابەشکراوە و چاوەڕێین سێ ملیار دیناری دیکەش بگات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا نیوز زانیویەتی، جووتیاران تەنیا ئەمڕۆیان لەبەردەستە و تاوەکو 12ی شەو بۆیان هەیە گەنمەکانیان بدەن بە سایلۆ. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: