قوتابیانی 12ی ئامادەیی پێنج ڕۆژیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی پەڵپ بگرن

شەیری بکە لە:
قوتابیانی 12ی ئامادەیی پێنج ڕۆژیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی پەڵپ بگرن

دیمەنێک لە پرۆسەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12، وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی پەروەردە وادەی پەڵپ گرتنی لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ڕاگەیاند، قوتابیان تەنیا پێنج ڕۆژیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی پەڵپ لە ئەنجامەکان بگرن.


وێنە گەوەرەکە: ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ڕاگەیاند.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند:"لە ڕۆژی 21-7-2024 تاوەکو ڕۆژی 25-7-2024 تا کۆتایی هاتنی کاتی دەوامی فەرمی پەڵپەکان وەردەگیرێت".


زانیاریی زیاتر: قوتابیان و خوێندکاران لەکاتی هەبوونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانتان، دەتوانن لە ڕێگەی قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕبکەنەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە بە وردی لە پەڵپەکانتان دەکۆڵینەوە. وەزارەتی پەروەردە وادەڵێت. 


ئەمەش بزانە: "هەر قوتابییەک سوودمەند بووبێت لە نمرەی کێرڤ، واتە نمرەکەی لە بابەتێک بۆ گەیێنرابێتە (50) بۆی هەیە لە کاتی پەڵپگرتندا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو نمرەیە بکات، بەمەش مافی دەبێت لە خولی دووەم تاقیکردنەوە بکاتەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان