ترەمپ بەڵێنی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا دەدات

شەیری بکە لە:
ترەمپ بەڵێنی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا دەدات

وێنەی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا.

ئاڤا نیوز 


ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ زێلێنسکی ئەنجامداوە و بەڵێنی دا  شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا کۆتایی پێبهێنێت. 

 

وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرایناوە ئەنجامداوە و بەڵێنی پێداوە کە دوای دەرچوونی لە هەڵبژاردنەکان کۆتایی بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بهێنێت.

 

زانیاریی زیاتر: زێلێنسکی پێشوازیی لە بەڵێنەکەی ترەمپ کردووە و ڕایگەیاندووە، بە دوای ئاشتییەکی دادپەروەرانەی ڕاستەقینە و بەردەوامدا دەگەڕێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستی پێکردووە، ئەمریکا دەیان ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازی پێشکەشی ئۆکراینا کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان