لە پێنج شارۆچكەی توركیا ئاگر دەكەوێتەوە

شەیری بکە لە:
لە پێنج شارۆچكەی توركیا ئاگر دەكەوێتەوە

دیمەنی ئاگرەکە - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


لە ناوچە دارستانییەکانی پێنج شارۆچکەی تورکیا ئاگرکەوتووەتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی.


بۆچی گرنگە: ماوەیەکە ڕۆژانە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان دەسوتێن، زیادبوونی ئەم ڕووداوە گومانی لای خەڵکی دروست کردووە.


وێنە گەورەکە: لە درەنگانی دوێنێ شەوەوە ئاگر لە شارۆچکەکانی سەر بە ئەنتاڵیا، بەڵکشەهیر، ئوشاک، چەنەککاڵی و چۆڕوم کەوتەوە، تیمەکان لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بەڵام هێشتا بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: تیمی ئاگرکوژێنەوە ڕایگەیاندووە، بەهۆی چڕی دارستانەکان بە ئەستەم دەگەنە ناوچەکە و لەڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدرێت.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: هەندێک لە بەرپرسان پەکەکە تۆمەتباردەکەن، بەوەی لەڕێگەی درۆنەوە ئەو ناوچانە دەسوتێنێت،  خەڵکی بەشێک لەو ناوچانەش تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە کەمتەرخەم دەزانن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان