لەڕێگەی ئاڤا نیوزەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 وەربگرەوە

شەیری بکە لە:
لەڕێگەی ئاڤا نیوزەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 وەربگرەوە

قوتابییەکی پۆلی 12 لە کاتی تاقیکردنەوە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


قوتابییانی پۆلی 12 وەک یەکەم سەرچاوە و میدیا، دەتوانن لەڕێگەی ئاڤا نیوزەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بۆ ساڵی 2023 - 2024 بە هەر سێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی تەواوبوون و بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 08:00 ئەنجامەکان ڕابگەیێنرێن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکات و وێڕای ئەنجامەکان، وردەکاری پرۆسەی تاقیکردنەوەکان، ژمارەی دەرچووانی خولی یەکەم و یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنێت.

 

باکگراوند:  ئەمساڵ 122 هەزار و 15 قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشداریی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 یان کردووە.

 

چاوتان لەسەر ئاڤا بێت، کەمێکی دیکە لینکی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان چالاک دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان