پۆلیسی سویسرا پەنابەرێکی ئێرانی دەکوژێت

شەیری بکە لە:
پۆلیسی سویسرا پەنابەرێکی ئێرانی دەکوژێت

پۆلیسی سویسرا لەكاتی ڕووداوەكەدا: وێنە AFP

ئاڤا دیجیتاڵ


پەنابەرێکی ئێرانی کە شۆفێر و سەرنشینی شەمەندەفەرێکی لە سویسرا بە بارمتە گرتبوو، لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا. بارمتەگرەکە بە چەقۆ و تەور هەڕەشەی لە بارمتەکان کردبوو. 


چیرۆکی سەرەکی: پەنابەرێکی ئێرانیی 32 ساڵان، 15 کەسی لە ناو شەمەندەفەرێک لە رۆژئاوای سویسرا، بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بە بارمتە گرتبوو. لە ئۆپەراسیۆنی پۆلیس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، پەنابەرەکە کوژرا. 


لێدوانی فەرمی: پۆلیسی سویسرا رایگەیاندووە سەرجەم بارمتەکان کە سەرنشین و شۆفێری شەمەندەفەرەکە بوون، سەلامەتن و هیچ زیانێکیان بەر نەکەوتووە. پۆلیس ئەوەشی گوتووە کە نازانن بۆچی ئەو پەنابەرە ئەو کارەی ئەنجام داوە و بیرۆکەکەی چی بووە. 


زانیاریی زیاتر: ڕووداوەکە لە ناوچەی نێوان باولمێس و یێڤێردۆن لێس بانین روویداوە. پۆلیس تیمێکی تایبەتی لە جنێفەوە رەوانەی ناوچەکە کردووە. شەمەندەفەرەکەیان گەمارۆ داوە. دوای چەند کاتژمێرێك گفتوگۆکردن بە زمانەکانی ئینگلیزی و فارسی نەیانتوانیوە بارمتەگرەکە رازی بکەن بەوەی خۆی رادەست بکات. بۆیە کوشتویانە و بارمتەکانیان ئازاد کردووە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: