لانیکەم 50 کەس لە نائارامییەکانی بەنگلادیش کوژران

شەیری بکە لە:
لانیکەم 50 کەس لە نائارامییەکانی بەنگلادیش کوژران

دیمەنێکی نائارامییەکان - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی قوتابیان لە بەنگلادیش بەرزبووتەوە، تا دوانیوەڕۆی هەینی 19-7-2024 گەیشتووەتە 50 کەس. 


وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە قوتابیانی بەنگلادیش لە دژی چەند بڕیارێکی حکومەتی ئەو وڵاتە، وەک دابینکردنی هەندێک هەلی کار تایبەت بە کەسوکاری "قارەمانانی جەنگ" بەردەوامە. خۆپیشاندەران داوا دەکەن دامەزراندن لە سەر بنەمای لێهاتوویی و شایستەیی بێت. 


زانیاریی زیاتر: خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و ئەگەری زیاتربوونی قوربانییەکان لە ئارادایە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: قارەمانانی جەنگ بەو کەسانە دەگوترێت کە لە شەڕی سەربەخۆیی بەنگلادیش لە پاکستان لە ساڵی 1971 شەڕیان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان