گرفتە ئەلیکترۆنییەکە فراوانتر دەبێت

شەیری بکە لە:
گرفتە ئەلیکترۆنییەکە فراوانتر دەبێت

لۆگۆی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت- AFP

ئاڤا نیوز


دوای درووستبوونی کێشەی ئەلیکترۆنی لە ژمارەیەکی زۆر لە کەرت و دامەزراوە جیهانییەکان، کێشەکە بەردەوامە و فراوانتر بووە.


وێنە گەورەکە: گرفت و کەموکوڕییەکانی سیستەمی مایکرۆسۆفت لە بەشی ئەلکترۆنیی دامەزراوەکان زیاتر بووە. بەم هۆیەشەوە کەرتەکانی وەک فڕۆکەوانی، بانک، تەندرووستی و بازاڕەکان ڕووبەڕووی گرفت بوونەتەوە.


زانیاریی زیاتر: ژمارەی پەیوەندیی بواری لەناکاو لە ویلایەتی ئالاسکای ئەمریکا (911) کێشەی تێکەوتووە و لە کار کەوتووە، زنجیرە مارکێتەکانی مۆریسۆنز لە بەریتانیا لە کار کەوتوون، هەر لە بەریتانیا دەستگەیشتنی پزیشکەکان بە سیستەمی ڕەچەتە لەکار کەوتووە. 


لە لایەکی دیکەوە: سیستەمی ئۆڵۆمپیادی پاریس کەوتووەتە ژێر کاریگەریی ئەم کێشەیەوە و گرفتەکە چالاکیی کۆمپیوتەرەکانی گرتووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان