کێشەی تەکنەلۆژی بۆرسەکانی ئاسیا و ئەوروپای سوورپۆش کرد

شەیری بکە لە:
کێشەی تەکنەلۆژی بۆرسەکانی ئاسیا و ئەوروپای سوورپۆش کرد

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


كێشەی تەكنەلۆژی گەشتی فڕۆكەخانەكانی لە بەشێك لە وڵاتانی جیهان بەتایبەت ئەمریكا و ئەوروپا ڕاگرت، بازاڕەكانیشی تووشی شڵەژان كرد.


چیرۆكی سەرەكی: بەهۆی ڕوودانی کێشە لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاریی، نا دڵنیایی دروستبووە، بازاڕی کاغەزە داراییەکانی ئەوروپا و ئاسیا بە گشتی دابەزین.  


وێنە گەورەکە: پێنوێنی سەرەکی ئەوروپا ستۆکس 600 بە ڕێژەی 0.6٪ دابەزی، بۆرسەی لەندەن FTSE بە ڕێژەی 0.7٪ دابەزی. لە بازاڕەکانی ئاسیش، پێنوێنی سەرەکی MSCI بە ڕێژەی 1.6٪ دابەزی، بەمەش بە درێژایی ئەم هەفتەیە 3٪ دابەزینی تۆمارکرد. بۆرسەی کۆریاش KOSPI بە ڕێژەی 1٪ و بۆرسەی تایوان TWII بەڕێژەی 2٪ دابەزین. 


هۆكارە زانراوەكان: بەهۆی ڕوودانی کێشە لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاریی IT، کێشەی پەیوەندی لە کەرتی فڕۆکەوانی، تەندروستی، بانکی و میدیایی لەسەرانسەری جیهاندا درووستبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: