هێڵەکانی فڕۆکەوانیی  لە جیهان کێشەیان تێکەوت

شەیری بکە لە:
هێڵەکانی فڕۆکەوانیی  لە جیهان کێشەیان تێکەوت

یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز

 

بە هۆی بوونی کێشەی تەکنیکی و پەیوەندییەکان،  سەرجەم گەشتەکانی ژمارەیەک لە کۆمپانیا گەورەکانی فڕۆکەوانیی لە ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتانی جیهان ڕاگیران.


وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 19-7-2024، بە هۆی کێشە لە بەشی پەیوەندییەکانیان، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیاکانی دێلتا، یوناید و ئەمریکان ئێرلاینز وەستان، بەدواشیدا لەچەند وڵاتێکی دیکە هەمان کێشە ڕوویدا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دامەزراوەی فڕۆکەوانیی فیدراڵ ڕایگەیاندووە ئەم کێشەیە کاری کردووەتە سەر سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیاکان.


زانیاریی زیاتر: هێشتا هۆکاری سەرەکیی کێشەی پەیوەندییەکان دیار نییە و ناشزانرێت کەی گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە، لە لایەکی دیکەوە: تائێستا لە ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکە هەمان کێشە ڕوویداوە و هێڵی گەشتی فڕۆکە و شەمەندەفەر ڕاگیراون.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: کێشەکە پەیوەندیی بە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاریی (IT)ـەوە هەیە و جگە لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، چەندین بانک و دامەزراوەی میدیاییشی گرتووەتەوە. لە بەریتانیاش کێشەی ئای تی بۆ هێڵی ئاسن درووست بووە. هەروەها بۆرسەی لەندەنیش کێشەی پچڕانی پەیوەندیی هەبووە. کۆمپانیا مایکرۆسۆف لە هۆکارەکان دەکۆڵێتەوە.


 گۆشەیەکی دیکە: ئاڤا پەیوەندی بە هەریەک لە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە کرد، ئەوان ڕایانگەیاند " هیچ کێشەیەک لە گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ڕووی نەداوە".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان