دوو حیزبی سەرەکیی پاکستان بانگەشەی بردنەوەی هەڵبژاردن دەکەن

شەیری بکە لە:
دوو حیزبی سەرەکیی پاکستان بانگەشەی بردنەوەی هەڵبژاردن دەکەن

سەرچاوەی وێنە: AFP

ئاڤا دیجیتاڵ


ژماردنی دەنگەکان لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی پاکستان بەردەوامە،  هەر یەکە لە پارتەکانی نەواز شەریف و عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشوو و پێشووتری پاکستان، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بوونەتە براوەی هەڵبژرادنەکانی ئەو وڵاتە. 


چیرۆکی سەرەکی: هەر یەکە لە پارتی تەحریکی ئینسافی عیمران خان و کۆمەڵەی موسوڵمانی پاکستانی نەواز شەریف بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زۆرینەی دەنگەکانیان بە دەست هێناوە و بوونەتە براوەی هەڵبژاردنەکان. ئەمە لە کاتێکدایە کە هێشتا بە فەرمی ئەنجامەکانی رانەگەیێنراون.


بە نزیکەیی هەموو پارتە سەرەکییەکانی دیکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کراوە. 


لەلایەکی دیکەوە: چاودێرانی سیاسیی لەو باوەڕەدان کە سوپای پاکستان لایەنگریی لە نەواز شەریف دەکات و دژی عیمران خانە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێن هۆکاری درەنگ کەوتنی راگەیاندنی هەڵبژاردنەکان بۆ پچڕانی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان دەگەڕێتەوە.


باکگراوند:  لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا، توندوتیژیەکانی ناوخۆی پاکستان بە بۆنەی هەڵبژاردنەکانەوە زیاتر بوون، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم توندوتیژیانە، پاکستان سنوورەکانی خۆی بە شێوەیەکی کاتیی لەگەڵ هەریەک لە ئێران و ئەفغانستان داخست.

 

شەیری بکە لە: