وەزیری پەروەردە: هەژماری من لە بەرژەوەندی مامۆستایانە

شەیری بکە لە:
وەزیری پەروەردە: هەژماری من لە بەرژەوەندی مامۆستایانە

ژمارەیەک مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن

ئاڤا نیوز  


وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، هەژماری من لە بەرژەوەندیی مامۆستایانە و مافی مامۆستایان لە هەژماری من گەرەنتی کراوە.


وێنە گەورەکە: پرۆژەی هەژماری من دەستپێشخەرییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ تەواوی مووچەخۆران.


لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژێک پێش وەرگرتنی مووچە، مامۆستایان بە کورتەنامەیەک ئاگادار کراونەتەوە کە مووچەکانیان خراوەتە سەر هەژمارەکانیان، هەروەها مافی مامۆستایان لە هەژماری من گەرەنتی کراوە.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: بۆ مانگی حوزەیران زیاتر لە 32 ھەزار مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی ھەژماری منەوە مووچەكەیان وەرگرتووە. وەزیری پەروەردەی وا دەڵێت.


ژمارەکان وادەڵێن: بۆ مووچەی مانگی ئایار، 50 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچەیان وەرگرتووە، بەڵام بۆ مانگی حوزەیران ژمارەیان گەیشتووەتە 75 هەزار مووچەخۆر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان