ڕووسیا: ئۆکراینا پلانی تیرۆرکردنی پوتینی هەبووە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا: ئۆکراینا پلانی تیرۆرکردنی پوتینی هەبووە

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

ڕووسیا ڕایگەیاند ئۆکراینا بە بەشداریی ڕاستەخۆ و پاڵپشتیی دارایی ڕۆژئاوا، پلانی تیرۆرکردنی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیای هەبووە.


لێدوانی فەرمی: مارایا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاند:"ئێمە بایەخ دەدەین بەوەی کە کریل بۆدانۆف، سەرۆکی هەواڵگریی سەربازیی ئۆکراینا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئۆکراینی، لە 13ـی تەممووز، دانی بەوەدا ناوە کە هەوڵی ناسەرکەوتوویان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی ڕووسیا هەبووە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: زاخارۆڤا وڵاتانی ڕۆژئاوای بە داڕشتنی پلان و دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ جێبەجێکردنی پلانی تیرۆرکردنەکە تۆمەتبار کردووە.


وێنە گەورەكە: لە شوباتی 2022ـەوە ڕووسیا و ئۆکراینا لە شەڕدان و وڵاتانی ڕۆژئاوا پاڵپشتیی ئۆکراینا دەکەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان