نەتانیاهۆ بە نهێنی سەردانی ڕەفەحی کردووە

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ بە نهێنی سەردانی ڕەفەحی کردووە

نەتەنیاهۆ لەگەڵ فەرماندەکانی سوپا لە سنووری میسر- وێنە: میدیای ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە نهێنی سەردانی شاری ڕەفەحی لە کەرتی غەززە کردووە و لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل کۆبووەتەوە.


وێنە گەورەكە: دوای زیاتر لە نۆ مانگ لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ئیسرائیل نەیتوانیوە بە هیچ یەکێك لە ئامانجەکانی بگات کە بەردانی بارمتەکان و لەناوبردنی حەماسە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: نەتانیاهۆ بە فەرماندەکانی سوپای ئیسرائیلی گوتووە " گوشاری سەربازی یارمەتیمان دەدات تا لە دانوستانەکاندا داواکارییەکانمان بە سەر حەماسدا بسەپێنین".


لە لایەکی دیکەوە: شاندێکی ئیسرائیلی بۆ درێژەدان بە دانوستانەکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لەگەڵ حەماس، سەردانی قاهیرەی پایتەختی میسریان کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان