ڕەتکردنەوەی داواکاریی ڤیزای شنگن سێ هێندە زیادی کردووە

شەیری بکە لە:
ڕەتکردنەوەی داواکاریی ڤیزای شنگن سێ هێندە زیادی کردووە

ڤیزای شنگن - وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


یەکێتیی ئەوروپا سیاسەتەکانی سەبارەت بە کۆچبەران تووندتر کردووە، لەو چوارچێوەیەشدا ڕەتکردنەوەی داواکاریی وەرگرتنی ڤیزای شنگن زیاتر بووە.


وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2023ـدا نزیکەی 16٪ـی داواکارییەکانی وەرگرتنی ڤیزای شنگن ڕەتکراونەتەوە. ئەم ڕێژەیە بەرامبەر بە ساڵی 2014 زیاتر لە سێ هێندە زیادی کردووە، کە ئەو کات تەنیا 5٪ بووە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەتکردنەوەی ئەم داواکارییانە لە کاتێکدایە، داواکارییەکە بە خۆڕایی نییە، بەڵکو خوازیاران دەبێت لە بەرامبەر داواکارییەکەدا لانیکەم 90 یۆرۆ بدەن. هاوکات، ساڵی 2024 تێچووی داوکاریی ڤیزای شنگن 12٪ زیاد کراوە.


باكگراوند: لە ساڵی 2023ـدا لە سەرتاسەری وڵاتانی جیهانەوە 10 ملیۆن داواکاریی وەرگرتنی ڤیزای شینگن پێشکەش کراوە. بەشی زۆری داواکارییە ڕەتکراوەکان لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان