لە سلێمانی داعشێک دەستگیرکرا کە لەبەرگی شوانکاریدا خۆی حەشاردابوو

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی داعشێک دەستگیرکرا کە لەبەرگی شوانکاریدا خۆی حەشاردابوو

ساتی دەستگیرکردنی ئەندامەکەی داعش

ئاڤا نیوز


لە سلێمانی چەکدارێکی داعش کە لە بەرگی شوانکاریدا خۆی حەشار دابوو، دەستگیر کرا.


وێنە گەورەکە: وێڕای ئەوەی لەساڵی 2017 ەوە لە عێراق هیچ ناوچەیەک لەژێر دەسەڵاتی داعش دا نەماوە، بەڵام ئەو ڕێکخراوە هێشتا لە هەندێک ناوچە جموجوڵیان هەیە و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی ڕایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانراوە تیرۆریستێک  بەناوی (ا،هـ،ع) لە دایکبووی 1998ـی شارۆچکەی سەعدییە، کە لەلایەن دادگەکانی عێراقەوە بە ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکرا بوو، دەستگیر بکەن".


زانیاریی زیاتر: "داواکراوە دەستگیرکراوەکە پێشینەی کاری تیرۆریستیی هەبووە، بەڵام لە پاش ڕووخانی داعش ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و لە بەرگی کاری شوانکاریدا خۆی حەشارداوە". دژەتیرۆری سلێمانی وا دەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ