لە بابل 20 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە بابل 20 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن

بڕێک لە ماددەی کریستاڵ کە لە بابل دەستی بەسەرداگیراوە- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق،  20 بازرگانیی ماددەی هۆشبەری ده‌ستگیركرد و ده‌ستی به‌سه‌ر حه‌وت كيلۆگرام مادده‌ی هوشبه‌ریشدا گرت.


وێنە گەورەکە: وێرای دەستگیرکردنی دەیان بازرگانی نێوخۆیی و بیانی لە عێراق، وڵاتەکە بووەتە گۆڕەپانی ساغکردنەوەی ماددەی هۆشبەر.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند:"هێزەکانمان له‌ بابل  20 بازرگانی ماددەی هۆشبەریان ده‌ستگیركرد به‌ حه‌وت كێلوگرام مادده‌ی هۆشبەره‌وه‌  له‌ جۆری كریستاڵ".


زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 230 تۆڕی بازرگانی ماددەی هۆشبەر له‌ عێراق ده‌ستگیركراون‌، له‌نێویاندا 27 تۆڕی بازرگانی نێودەوڵەتین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان