بەریتانیا دەیەوێت جارێکی دیکە لە یەکێتیی ئەوروپا نزیک ببێتەوە

شەیری بکە لە:
بەریتانیا دەیەوێت جارێکی دیکە لە یەکێتیی ئەوروپا نزیک ببێتەوە

ئاڵای یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا

ئاڤا نیوز


کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بەڵێنی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەوروپای دا.


وێنە گەورەکە: ستارمەر دەیەوێت پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەوروپا کە بە هۆی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتییەکە لاواز بووبوو، بەهێز بکاتەوە. بەڵێنی داوە لە بوارەکانی ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچ پردی نوێ لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا دروست دەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا کە لە بەریتانیا بەڕێوە چوو، ستارمەر گوتی "بەریتانیا گەڕایەوە".


زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە بۆ باسکردنی چۆنیەتیی بەهێزکردنی بەرگریی و دابینکردنی ئاسایشی وزە و ئابوری و پاراستنی سنوورەکانی ئەوروپا ڕێکخرا بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ