ئەڵمانیا هاوکارییەکانی بۆ ئۆکراینا تاوەکو نیوە کەمدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەڵمانیا هاوکارییەکانی بۆ ئۆکراینا تاوەکو نیوە کەمدەکاتەوە

هاوکاری سەربازی ئەڵمانیا بۆ ئۆکراینا- وێنە:AFP

ئاڤا نیوز


بەگوێرەی ڕەشنووسی بودجەی ئەڵمانیا، ئەو وڵاتە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراینا تاوەکو نیوە کەمدەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: یارمەتییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە ساڵی داهاتوودا لە هەشت ملیار یۆرۆوە بۆ نزیکەی چوار ملیار یۆرۆ کەم دەبنەوە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەڵمانیا دەیەوێت لە ڕێگەی وەرگرتنی سوودی داراییە بلۆککراوەکانی ڕووسیا و دابینکردنی بۆ ئۆکراینا، شوێنی کەمکردنەوەی یارمەتییەکانی پڕ بکاتەوە.


زانیاریی زیاتر: دوای ئەمریکا، ئەڵمانیا گەورەترین کۆمەککاری سەربازیی ئۆکراینایە.


باکگراوند: لە شوباتی 2022ـەوە ڕووسیا و ئۆکراینا لە شەڕدان و وڵاتانی ڕۆژئاوا پاڵپشتیی ئۆکراینا دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان