ئەگەری کشانەوەی بایدن بەهێزتر بووە

شەیری بکە لە:
ئەگەری کشانەوەی بایدن بەهێزتر بووە

جۆ بایدن - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


تاوەکو دێت داواکارییەکان لە بایدن بۆ وازهێنان لە ڕکابەریی هەڵبژاردنەکان زیاتر دەبن. ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیموکراتەکانیش گەشبینین بەوەی بایدن بە ئەرێنی وەڵامی داواکارییەکان بداتەوە و لە ڕکابەرییەکە بکشێتەوە.


وێنە گەورەکە: بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی ئاکسیۆسی ئەمریکی، لە ناو ئەو کەسانەی کە داوای کشانەوەی بایدن دەکەن ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا هەن کە بەشێکیان "هاوڕێی نزیک"ـی بایدنن. ئەوان دەیانەوێت باوەڕ بە بایدن بهێنن هەر چی زووە لە کێبڕکێکە بکشێتەوە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایدن تەمەنی 81 ساڵانە و ئێستا بە هۆی تووشبوونی بە کۆرۆناوە گۆشەگیر بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان