پاسەوانی سنوور لە دهۆک دەستگیركردنی هەشت كەسی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
پاسەوانی سنوور لە دهۆک دەستگیركردنی هەشت كەسی ڕاگەیاند

بارەگای پاسەوانی سنوور لە دهۆک- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە دهۆک، هەشت کەسیان لەکاتی هەوڵدان بۆ هاتنە نێو خاكی هەرێمی كوردستان دەستگیر کرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور ڕایگەیاند: شەش لە دەستگیرکراوەکان بیانین و دوو کەسیشیان ڕەگەزنامەی عێراقییان هەیە.


زانیاریی زیاتر: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە و ڕێککاری یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.


باكگراوند: لەماوەی  سێ مانگدا پاسەوانی سنووری عێراق زیاتر لە هەزار كەسی دەستگیركردووە کە ویستوویانە بە نایاسایی بپەڕنەوە بۆ ناو سنووری هەرێمی كوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ