شوێنەواری سلێمانی لێكۆڵینەوە لە مێژووی كوپە كانزاییەكە دەكات

شەیری بکە لە:
شوێنەواری سلێمانی لێكۆڵینەوە لە مێژووی كوپە كانزاییەكە دەكات

وێنەی ئەو کووپە کانزاییەی لە شارباژێڕ دۆزراوەتەوە

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێمی كوردستان دەڵێت، چەند کەسێک چوونەتە شوێنی ئەو کووپە کانزاییەی لە سلێمانی دۆزرایەوە و بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار گەڕاون.


وێنە گەورەکە: بەپێی ڕووپێوییەک لە %48ی خاکی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا شەش هەزار و 500 پێگەی شوێنەواریی تێدا دەستنیشانکراوە.


چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە تیمی مین لابەری دەستی DS10ی بەڕێوەبەرایەتی مین لە سلێمانی، لە کێڵگەیەکی مینی ناوچەی شارباژێڕ کووپەیەکیان دۆزییەوە كە پڕ بوو لە دراوی کانزایی، دواتر تیمەکە ڕادەستی شوێنەواری سلێمانییان کرد.


لێدوانی فەرمی: کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای دۆزینەوەی ئەو کووپە كە دراوی کانزانی تێدابووە، خەڵک چووەتە شوێنەکە بۆ گەڕان بەدوای دۆزینەوەی شوێنەوار، بڕیارمانداوە هەفتەی داهاتوو لەلایەن تیمێکەوە دەستبکرێت بە کنە و پشکنین لەو ناوچەیە.


زانیاریی زیاتر: "شوێنەواری سلێمانی ئێستا سەرقاڵی ساغکردنەوەی تەمەنی دراوە کانزاییەکانن، هێشتا دیارنییە ئەو کووپە بۆ کام سەردەم دەگەڕێتەوە. کەیفی مستەفا ئەمەشی گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ