ئەو کۆمپانیایانەی حەجخوازیان بە نایاسایی بردووەتە سعودیە سڕ دەکرێن

شەیری بکە لە:
ئەو کۆمپانیایانەی حەجخوازیان بە نایاسایی بردووەتە سعودیە سڕ دەکرێن

سێ هاونیشتمانی کوردستان لە کاتی بەڕێکەوتن بۆ سعودیە بەمەبەستی حەجکردن؛ وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێک سەبارەت بەو کۆمپانیایانەی کە بەڤیزای ساڵی و گەشتیاری حەجخوازیان  بردووە بۆ حەج دەردەکات.


وێنە گەورەکە: ئەمساڵ 30 حاجیی هەرێمی کوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە، کە  29 حاجییان ئەوانە بوون بە ڤیزای گەشتیاریی چووبوونە ئەو وڵاتە.


لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت:"لێکۆڵینەوە لەسەر بردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ سعوودیە دەکرێت، بەتایبەت ئەو کۆمپانیایانەی لەدەرەوەی ڕێنمایی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بوونە هۆی مردن و بێ سەروشوێن بوونی چەند حەجخوازێک".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و داواکاری گشتی، وەک یەکەم هەنگاو بڕیاریاندا  ئەو کۆمپانیایانەی  کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوەو بەڤیزای ساڵی و ڤیزای گەشتیاری و ڤیزا جۆراوجۆرەکان حەجخوازیان بردووە بۆ سعوودیە، تاوەکو لێکۆڵینەوەکان کۆتایی دێت، سڕ دەکرێن.


زانیاریی زیاتر: هەر هاووڵاتییەک سکاڵای لەسەر هەر کەس و کۆمپانیاییەک هەیە، تاوەکو 10 ڕۆژی دیکە دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن. کاروان ستوونی وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان