ئەمساڵ 290 هەزار تۆن بەرهەمی سەوزە و میوە لە هەولێرەوە هەناردە کراوە

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ 290 هەزار تۆن بەرهەمی سەوزە و میوە لە هەولێرەوە هەناردە کراوە

عەلوەی هەولێر- وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


ڕۆژانە نزیکەی 400 بارهەڵگر، بەرهەمی سەوزە و میوە لە عەلوەی هەولێرەوە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەناردە دەکرێت.


وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە، ساڵانە ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی جووتیاران دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: وشیار جەلیل، بەڕێوەبەری هۆبەی چاودێری گومرگی کشتوکاڵی عەلوەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ 19 هەزار و 500 بارهەڵگری بەرهەمی سەوزە و میوە لە عەلوەی هەولێرەوە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەناردە کراوە، واتا بە تێکڕای 290 هەزار تۆن بەرهەمی سەوزە و میوە دەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەرهەمانەی هەناردەکراون بریتین لە پەتاتە، تەماتە، شووتی، کاڵەک، خەیار، باینجان.


زانیاریی زیاتر: وشیار جەلیل دەڵێت جگە لە هەناردەکردنی بەرهەم بۆ شارەکانی عێراق لەم چەند ڕۆژەدا 156 تۆن پەتاتە لەڕێگەی شەش ساردکەرەوە هەناردەی ڕۆژئاوای کوردستان کراوە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: