پەرلەمانی ڕۆمانیا كوشتنی 481 ورچ پەسەند دەکات

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی ڕۆمانیا كوشتنی 481 ورچ پەسەند دەکات

دیمەنی دانیشتنێکی پەرلەمانی ڕۆمانیا و ورچێک لە دارستان،

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ورچێك لە ڕۆمانیا بەتووندی هێرشی كردە سەر هاووڵاتییەك و كوشتی، پەرلەمانی ئەو وڵاتە داوای كوشتنی سەدان ورچ دەکات.

وێنە گەورەكە: هێرش و پەلاماری ورچ لە وڵاتی ڕۆمانیا لە زیادبووندایە، بڕیارە پەرلەمانی وڵاتەكە كۆببێتەوە و بڕیار بدات بە كوشتی 481 ورچ بۆ ئەوەی چیدیكە زیان بە هاووڵاتیان نەگەیێنن.

لێدوانی فەرمی: میدیاكانی ڕۆمانیا لەسەر زاری بەرپرسانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند:” ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییانە".

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سندووقی ژینگەی جیهانی بەتووندی ئیدانەی ئەو هەوڵە دەكات و بە كارێكی نادروستی دەزانێت.

ژمارەكان وادەڵێن: لە ڕۆمانیا نزیكەی هەشت هەزار ورچ هەیە، لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2021 زیاتر لە 154 جار ورچ هێرشی كردووەتە سەر هاووڵاتیان و بەهۆیەوە 14 كوژرا و 158 بریندار هەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ