کۆنسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر: پشتیوانیی هەرێمی کوردستان دەبین

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ ئیتاڵیا، پرۆژەیەکی هاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا بۆ سیستەمی زانیاریی تەندروستی واژۆ کرا و ئەمڕۆ خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: میکێلێ کامیرۆتا، کۆنسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: دەمانەوێ پشتیوانیی حکومەتی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان دووپات بکەینەوە؛ لەبارەی ئەم پرۆژەیەوەش سەرجەم خەرجییەکانمان دابین کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: خەرجیی پرۆژەکە یەک ملیۆن یۆرۆیە و لەلایەن حکومەتی ئیتاڵیاوە دابین کراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەم پرۆژەیە بەردەوامی ئەو کارانەیە کە ساڵی ڕابردوو دەستمانپێکرد بە ئامانجی بەئەلیکترۆنکردنی سیستەمی زانیاریی تەندروستی بۆ خزمەتکردنی نەخۆشەکان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان