موقتەدا سەدر ناوی چالاکوانێک لە یەزیدەوە بۆ عومەر دەگۆڕێت

شەیری بکە لە:
موقتەدا سەدر ناوی چالاکوانێک لە یەزیدەوە بۆ عومەر دەگۆڕێت

چالاکوان یەزید حەسوون و موقتەدا سەدر

ئاڤا نیوز

موقتەدا سەدر،  ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعی ناوی چالاکوانێکی سوننەی عێراقی لە یەزیدەوە بۆ عومەر دەگۆڕێت.

چیرۆکی سەرەکی: یەزید حەسوون نامەیەکی بۆ موقتەدا سەدر ناردووە، لەبارەی پۆستێکی ناوبراوو لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان کە ناوی یەزیدی بە خراپ و ڕەتکراوە وەسف کردبوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چالاکوانەکە ترسی لەوە هەبووە لەڕووی ئەمنی و کەسی و دەروونییەوە ئازار بدرێت.

بۆچوونی بەرامبەر: سەدر لە  وەڵامدا بۆی نووسیوە: من برای نیشتمانیی تۆم، گومانی چاکم بە تۆ و بە میانڕەوان هەیە، قبوڵ نەکەن ناویان هاوشێوەی ناوی یەزیدی کوڕی مەعاویە بێت.

زانیاریی زیاتر: سەدر  دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوەڵی پێغەمبەر ناویان یەزیدە، بەڵام تاوانەکەی یەزیدی کوڕی مەعاویە هۆکارێکی باوەڕپێهێنەرە کە ناوی خۆت بگۆڕیت، بۆیە بە  لەبەرچاوگرتنی دۆخەکەت ناوت دەنێم عومەر حەسوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان