کۆمیسیۆن دەرگای تۆمارکردنی بەربژێرانی داخست

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەرگای تۆماركردنی ناوی بەربژێرانی داخست.

زانیاری بەدەستهاتوو: پەیامنێری ئاڤا نیوز لە كۆمیسیۆن گوتی: کاتژمێر 02:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆمیسیۆن دەرگای خۆتۆماركردنی بۆ بەربژێرانی سەربەخۆ و پێشکەشکردنی لیستی بەربژێرانی بۆ حیزب و هاوپەیمانێتییەکان داخست.

زانیاریی زیاتر: کۆمیسیۆن ماوەی یەک کاتژمێر و تاوەکو کاتژمێر 03:00 مۆڵەتی دایە حیزب و لایەنەکان بۆ ئەوەی هەر گۆڕانکارییەکیان هەبێت لە لیستی بەربژێرانیان  بیکەن.

باکگراوند: لە دوای دیاریکردنی 20-10-2024 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، تەنیا یەک جار و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ وادەی پێشکەشکردنی لیست و بەربژێران درێژکرایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان