دوو سەرچاوەی ئاوی سەیدسادق پاک دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ئەنجوومەنی ژیانەوەی سەیدسادق هەردوو سەرچاوەی ئاویی حەسار و سەراوی سوبحان ئاغا لە قەزای سەیدسادق پاک دەکاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: شاخەوان والی، ئەندامی ئەنجوومەنی ژیانەوەی سەیدسادق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەشێک لە ئاوی خواردنەوەی سەیدسادق لەڕێگەی ئەم سەرچاوانەوە دابین دەکرێت، بەهۆی زۆری پاشماوەی خۆراک، پلاستیک و زبڵەوە مەترسیی پیسبوونیان لەسەرە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی ژیانەوەی سەیدسادق، ئەنجوومەنێکی مەدەنییە، لە چین و توێژە جیاوازەکانی شارەکە پێکهاتووە و ژمارەی ئەندامەکانی 21 کەسە و خۆبەخشانە کار دەکەن.

شەیری بکە لە: