پارتی لیستی بەربژێرانی ڕادەستی کۆمیسیۆن کرد

شەیری بکە لە:
پارتی لیستی بەربژێرانی ڕادەستی کۆمیسیۆن کرد

لۆگۆی پارتی دیموکراتی  کوردستان

ئاڤا نیوز

پارتی دیموکراتی  کوردستان لیستی بەربژێرانی ڕادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

وێنە گەورەکە: لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان  192 بەربژێر لەخۆدەگرێت و 30%یان ئافرەتن،  زۆرترین بەربژێرەکانیش دەکەونە سنووری پارێزگای سلێمانی.

ژمارەکان وادەڵێن: بەربژێرانی پارتی بەمشێوەیە  بەسەر بازنەکان دابەش بوون:

- سلێمانی: 72 بەربژێر
 - هەولێر: 66 بەربژێر
 - دهۆک: 48 بەربژێر
 - هەڵەبجە: 6 بەربژێر


ئەمەش بزانە:
بۆ ئەم هەڵبژاردنە بۆ یەکەمجار سیستەمی بازنە پەیڕەودەکرێت و هەر پارێزگایەک بازنەیەکە، سەرۆک بازنەکانی پارتی ئەمانەن:


- هەولێر: د. ڤالا فەرید

- سلێمانی: هۆشیار سدیقەفەنی

- هەڵەبجە: هۆشیار حوسێن بەگ

- دهۆک: حاکم حەمەئەمین شەرەفانی

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: