تیکتۆک لە عاشوورا پێش سەرجەم پلاتفۆرمەکان دەکەوێت

شەیری بکە لە:
تیکتۆک لە عاشوورا پێش سەرجەم پلاتفۆرمەکان دەکەوێت

لۆگۆی تیکتۆک و دیمەنێک لە مەراسیمی عاشوورا لە کەربەلا

ئاڤا نیوز 

لە  10 ڕۆژی کۆتایی مانگی موحەرەم و زیندووکردنەوەی یادی عاشوورا، ژمارەیەکی پێوانەیی لە پەیوەندی تەلەفۆنی، بەکارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پارێزگای کەربەلا تۆمارکراوە.

وێنە گەورەکە: ئەمساڵ نزیکەی شەش ملیۆن زیارەتکار لە ناوخۆ و دەرەوە لە مەزارگەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا بەشدارییان لە ڕێوڕەسمەکانی عاشوورادا کردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی موئەیەد، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ڕایگەیاند: لەو ماوەیەدا 24 ملیۆن و 563 کەس خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردنیان بەکارهێناوە، 23 ملیۆن و 306یان بەکارهێنەری نێوخۆیی بوون.

زانیاریی زیاتر: لەو ماوەیەدا زیارەتکاران 95 ملیۆن و 536 پەیوەندی تەلەفۆنییان کردووە، 46 ملیۆن و 622 کورتە نامە نێردراون، هاوکات بە قەبارەی سێ هەزار و 576 تێرابایت ئینتەرنێتیان بەکارهێناوە.

ژمارەکان وادەڵێن: دوو ملیۆن و 999 گێگابایت ئینتەرنێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکارهێنراوە، بە جۆرێک خزمەتگوزاریی تیکتۆک لە پلەی یەکەم دێت بە 841 هەزار و 80 گێگابایت.

دوای ئەو فەیسبووک دێت بە 846 هەزار و 344 گێگابایت، یوتیووب لە پلەی سێیەم دێت بە 596 هەزار و543 گێگابایت، ئینستاگرام لە پلەی چوارەم دێت بە 447 هەزار و 253 گێگابایت و تیگرامیش بە 89 هەزار و 836 گێگابایت لە پلەی کۆتایی دێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: