لە کفری و ئاکرێ هەلی دامەزراندن بۆ 60 کەس ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
گرافیکی ئاڤا نیوز

گرافیکی ئاڤا نیوز

 ئاڤا نیوز

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو سەنتەری ئۆتیزم لە هەردوو قەزای ئاکرێ و کفری دەکاتەوە و 60 کارمەندی مەشقپێکەری تووشبووانی ئۆتیزم لە هەردوو سەنتەرەکە دادەمەزرێنێت. 

 

بۆچی گرنگە: لەو سەنتەرانە چارەسەر، ڕاهێنان و خزمەتگوزاری پێشکەش بە تووشبووان دەکرێت، بەم هەنگاوەش کارئاسانی زۆر بۆ کەسوکاری تووشبووان دەکرێت، چیدیکە پێویستیان بە سەردانیکردنی سەنتەری ئەهلی و شارەکانی دیکە نابێت. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە دوو سەنتەری تایبەت بە ئۆتیزم کە یەکێک لە ئاکرێ و یەکێکیش لە کفری بکرێنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤا نیوزی گوت: دەستیان بە دەستنیشانکردنی ئەو فۆرمانە کردووە کە دەرچووانی زانکۆ پێشکەش بە وەزارەتەکەیان کردووە، لە یەکەم هەنگاودا 30 کارمەند لە سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش، دوای ئەوەش لە سنووری گەرمیان 30 کارمەندی دیکە دادەمەزرێنرێن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان