پارتی لیستی بەربژێرانی ئامادەیە و ڕادەستی کۆمیسیۆنی دەکات

شەیری بکە لە:
پارتی لیستی بەربژێرانی ئامادەیە و ڕادەستی کۆمیسیۆنی دەکات

لۆگۆی پارتی و باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان

ئاڤا نیوز

پارتی دیموکراتی  کوردستان لیستی کۆتایی بەربژێرانی ئامادەکردووە و ئەمڕۆ ڕادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20-10ی  ئەمساڵ بکرێت، پارتی لیستی بەربژێرانی ئامادەکردووە، 192 بەربژێر لەخۆدەگرێت و زۆرترینیان دەکەونە سنووری پارێزگای سلێمانی.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکەمجار سیستەمی بازنە پەیڕەودەکرێت و هەر پارێزگایەک بازنەیەکە، سەرۆک بازنەکانی پارتیش ئەمانەن:


- هەولێر: د. ڤالا فەرید

- سلێمانی: هۆشیار سدیقەفەنی

- هەڵەبجە: هۆشیار حوسێن بەگ

- دهۆک: حاکم حەمەئەمین شەرەفانی


ژمارەکان وادەڵێن: بەربژێرانی پارتی بەمشێوەیە  بەسەر بازنەکان دابەش بوون:

- سلێمانی: 72 بەربژێر
 - هەولێر: 66 بەربژێر
 - دهۆک: 48 بەربژێر
 - هەڵەبجە: 6 بەربژێر

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ