لە بەریتانیا قەدەغەکردنی جگەرەکێشان دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
لە بەریتانیا قەدەغەکردنی جگەرەکێشان دەستیپێکرد

ئاڤا نیوز


لەمەودوا هەر کەسێک لە 1-1-2009 یان دوای ئەوە لەدایک بووبێت، لە بەریتانیا ناتوانێت بەشێوەیەکی یاسایی تووتن بکڕێت.

وێنە گەورەکە: لە بەریتانیا حکومەت قەدەغەکردنی نوێی جگەرەکێشان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. بڕیارەکە سەرەتا لەلایەن ڕیشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی پێشوو دەرکرا و کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی نوێ خستییە بواری جێبەجێکردنەوە و بەڵێنی دا بیکات بە یاسا.

ناوەڕۆکی بڕیارەکە: هەر کەسێک لە بەرواری 1-1-2009 و دوای ئەوە لە دایک بووبێت ناتوانێت تووتن بکڕێت. هەروەها کڕینی ڤەیپ و جۆرەکانی تری جگەرەی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو تەمەنە سنووردار دەکرێت.

کاریگەرییە ئەرێنییەکان: ئەگەر ئەم یاسایە تاوەکو ساڵی 2027 جێبەجێ بکرێت، ئەوا  هەموو ئەوانەی تەمەنیان سەرووی 14 ساڵە، نەوەیەکی دوور لە جگەرەکێشان دەبن. 

باکگراوند:  لەسەر پێشنیازی ڕیشی سووناک، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا 383 پەرلەمانتار دەنگیان بە پڕۆژە یاساکە دا، بەڵام هەڵوەشایەوە، چونکە پێش ئەوەی بتوانێت لە پەرلەماندا بڕیاری لەسەر بدرێت، هەڵبژاردنی گشتی کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان