ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ پێشکەشکردنی لیستی بەربژێران بە کۆمیسیۆن

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ پێشکەشکردنی لیستی بەربژێران بە کۆمیسیۆن

ئاڤا نیوز

تەنیا حەوت کاتژمێر کات لەبەردەم حیزب و لایەنەکان و بەربژێرانی سەربەخۆ ماوە بۆ خۆتۆمارکردن و پێشکەشکردنی لیستی بەربژێرانیان.

وێنە گەورەکە: لەدوای دیاریکردنی 20-10-2024 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، تەنیا یەک جار وادەی پێشکەشکردنی لیست و بەربژێران درێژکراوەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان تا درەنگانی شەوی ڕابردوو سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی بەربژێرانیان بوون و بەشێکیان تاوەکو ئێستا پێشکەشی کۆمیسیۆنیان نەکردووە.

لێدوانی فەرمی: د.عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەمڕۆ پێنجشەممە وادەکە تەواو دەبێت و تاوەکو کاتژمێر سێ بەربژێر و لایەنەکان دەتوانن خۆیان تۆماربکەن."

زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی و چەند لایەنێکی دیکە لیستی بەربژێرانیان پێشکەشی کۆمیسیۆن دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان