نزیکەی شەش ملیۆن زیارەتکار بەشداری عاشوورا دەکەن

شەیری بکە لە:
نزیکەی شەش ملیۆن زیارەتکار بەشداری عاشوورا دەکەن

دیمەنێک لە بەڕێوەچوونی مەراسیمی عاشوورا

ئاڤا نیوز 

ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا ڕایدەگەیێنێ، نزیکەی شەش ملیۆن زیارەتکار بەشدارییان لە یادکردنەوەی ڕێوڕەسمەکانی عاشوورادا کردووە.

وێنە گەورەکە: ساڵانەی لە سەرەتای مانگی موحەرەم و ڕێوڕەسمەکانی عاشوورا، دەیان هەزار کەس لە شیعەمەزهەبەکانی عێراق و زیارەتكارانی بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا دەکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا وێڕای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری ڕێوڕەسمەکانی عاشوورا، ئاشکرای کرد: ژمارەی ئەو زیارەتکارانەی بەشداریان لە یاد و ڕێوەڕسمەکانی دەیەم ڕۆژی مانگی موحەرەم و (ڕاکردنی توێریج)دا کردووە، گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیۆن کەس.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی عاشوورا دەکەوێتە دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەم، لەنێو موسڵماناندا پیرۆز و گرنگییەکی زۆری هەیە و شیعە مەزهەبەکانیش تێیدا ماتەم دەگێڕن بەوەی "ئیمام حسێن لەو ڕۆژەدا شەهید کراوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ