بایدن بۆ کشانەوە مەرجی هەیە

شەیری بکە لە:
بایدن بۆ کشانەوە مەرجی هەیە

جۆ بایدن - وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


گوشارەکان لە سەر جۆ بایدن بۆ کشانەوەی لە ڕکابەرییەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەردەوامە، لە بەرامبەردا سەرۆکی ئەمریکا مەرجی هەیە بۆ ئەوەی بکشێتەوە.


وێنە گەورەکە: ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا دەکەن جۆ بایدن خۆی بەربژێر نەکاتەوە و ڕێگە بدات کەسێکی دیکە ببێتە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.


لێدوانی ڕۆژنامەوانی: جۆ بایدن لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند: ئەگەر تووشی حاڵەتێکی پزیشکی بووم، یان پزیشکەکان بێنە لام و بڵێن تۆ بەدەست ئەم یان ئەو کێشەیەوە دەناڵێنیت".


زانیاریی زیاتر: بایدن چەند جارێک گوتوویەتی "هیچ کام لە پزیشکەکانی پێیان نەگوتووە کە نەخۆشییەکی قورسی هەیە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێڤن ئۆکۆنەر پزیشکی کۆشکی سپییە دوای پشکنینە پزیشکیەکەی بایدن لە مانگی شوباتدا نووسیوبووی "بایدن پیاوێکی تەندروست و چالاک و بەهێزە و هێشتا لە توانایدایە ئەرکەکانی سەرۆکایەتی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان