ئاڤا ناوی سەرۆکی بازنەکانی یەکگرتوو بۆ هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا ناوی سەرۆکی بازنەکانی یەکگرتوو بۆ هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

ئاڤا نیوز 


یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، تا ئێستا لیستی ناوی بەربژێرەکانی ڕادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان نەکردووە. ئاڤا ناوی سەرۆک بازنەکانی ئەو حیزبە ئاشکرا دەکات.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە ڕۆژی 18-7-2024، یەکگرتووی ئیسلامی لیستی ناوی بەربژێرەکانی ڕادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکات، بەڵام تا ئێستا گۆڕانکاریەکان لە لیستەکەدا بەردەوامە و ژمارەی بەربژێرەكانیان دیاریکراو نین.


زانیاریی زیاتر: سەرۆکی بازنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەم جۆرە دیاریکراون.
سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە هەولێر
د.محەممەد هاودیانی
سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە سلێمانی
مستەفا عەبدوڵڵا
سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە هەڵەبجە
کاوە عەلی
سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە دهۆک
سەعید عەلی عەبۆ

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان