چیرۆکێکی دەگمەن لە مێژوودا؛ مریشكێك 18 مانگ بێ سەر دەژیت

شەیری بکە لە:
چیرۆکێکی دەگمەن لە مێژوودا؛ مریشكێك 18 مانگ بێ سەر دەژیت

چوار وێنەی مریشکەکە دوای سەربڕینی

ئاڤا نیوز

مریشكێك لەلایەن خاوەنەكەیەوە سەری دەبڕێت، بەڵام بۆ ماوەی 18 مانگ لە ژیان دەمێنێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 1945 لە ویلایەتی كۆڵۆڕادۆی ئەمەریكا، مریكشێك بە ناوی مایک لە کێڵگەیەک دەژیا، بۆ ئەوەی بكرێت بە ژەمێك خواردن لەلایەن خاوەنەكەیەوە سەری بڕا، بەڵام خاوەنەكەی شۆك بوو، كاتێك بینی دوای سەربڕینی هەر بەردەوامە لە جوڵە.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: مایك بەهۆی ئەوەی لە كاتی سەربڕیندا تووشی خوێنبەربوون نەبووە، گیانی لەدەست نەداوە، پاشان خاوەنەكەی بڕیاری داوە لەڕێگەی قوڕگییەوە بە سرنج و پەمپی بچووك شیر و ئاو و دەنكە گەنمەشامیی هاڕاوی پێ بدات.

چی ڕووی دا: دوای 18 مانگ لە مانەوەی مایک بەبێ سەر، ڕۆژێک دەنكە گەنمەشامییەک لە قورگی گیردەبێت و مردار دەبێت، ئەم ڕووداوە تاوەکو ئێستا وەکو چیرۆکێکی دەگمەن لە مێژوو ماوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان