بەریتانیا چەندین پڕۆژە لە هەولێر ئەنجامدەدات

شەیری بکە لە:
بەریتانیا چەندین پڕۆژە لە هەولێر ئەنجامدەدات

کۆنسوڵی بەریتانیا وپارێزگاری هەولێر

ئاڤا نیوز


کۆنسوڵی بەریتانیا و پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا گفتوگۆیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردولا کرد، بەریتانیا چەندین پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت ئەنجام دەدات.


وێنە گەورەکە: شاندێکی باڵای کۆنسوڵخانەی بەریتانیا سەردانی دیوانی پارێزگای هەولێریان کرد و لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگا کۆبوونەوە، گفتوگۆیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرد.


لێدوانی فەرمی: ئەندرۆ بیزلی، کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر ڕایگەیاند: کۆنسوڵخانە ئاره‌زوومه‌ندن بۆ ئه‌نجامدانی کارو پرۆژه‌ی هاوبه‌ش، ئه‌جێندای داهاتوویان کارکردن ده‌بێت بۆ ئەوەی بزانن لە چ بوارێکدا زیاتر دەتوانن هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەولێر بکەن.


لە لایەکی دیکەوە: ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند:" پەیوەندییەکی دێرین لە نێوان هەرێمی کوردستان بەریتانیا هەیە و  هەموو ئاسانکارییەک دەکەین بۆ ئەنجامدانی کار و چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: