ئامارێکی مەترسیدار لەبارەی ماددە هۆشبەرەکان ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
ئامارێکی مەترسیدار لەبارەی ماددە هۆشبەرەکان ڕادەگەیێنرێت

بەشێک لەو ماددەیەی دەستی بەسەردا گیراوە

ئاڤا نیوز  


ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی جۆراو جۆری هۆشبەر گیراوە و دەیان بازرگانیش دەستگیركراون.


وێنە گەورەكە: هێزە ئەمنییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان، بەردەوام لە هەوڵدان بۆ بنبڕكردنی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی هەشت مانگ و نیوی ڕابردوودا دەیان کەس بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، 952 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆریش دەستی بەسەردا گیراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەنێو دەستگیرکراوەکاندا ژمارەیەک بازرگانی ناوخۆیی و بیانی و نێودەوڵەتی هەیە، هاوکات دەیان کەس بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: