نۆ ملیار دینار خەرجی كۆكردنەوەی خاشاكە لە مانگێكدا

شەیری بکە لە:
نۆ ملیار دینار خەرجی كۆكردنەوەی خاشاكە لە مانگێكدا

ژینگەپارێزان سەرقاڵی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاکن- وێنە: شارەوانی سلێمانی

ئاڤا نیوز  


گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە نۆ ملیار دینار خەرجی كۆكردنەوەی خاشاكە لە ماوەی مانگێکدا.


لێدوانی فەرمی: کوردۆ عومەر، گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ڕێگەی 32 گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا ناوخۆییەكان، خاشاک لە ماڵان كۆ دەكرێتەوە، پرۆسەی كۆكردنەوەی خاشاک لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە نۆ ملیار و 666 ملیۆن دینار خەرجییەتی".


ژمارەکان وادەڵێن: پارێزگای هەولێر زیاتر لە دوو هەزار و 100 تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە لە  27% پاشماوە پلاستیکییەکانن.


- پارێزگای سلێمانی زیاتر لە هەزار و200 تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و لە   % 17 %  پاشماوە پلاستیکییەکانن.

- پارێزگای دهۆک زیاتر لە هەزار تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە لە  16 %  پاشماوە پلاستیکییەکانن.
- ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زیاتر 350 تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و لە  13 %  پاشماوە پلاستیکییەکانن.
- شاری هەڵەبجە زیاتر 88 تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە لە 14% پاشماوە پلاستیکییەکانن 
- ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  زیاتر 450 تۆن  زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە لە 32%  پاشماوە پلاستیکییەکانن. 
- ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان زیاتر 430 تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە لە 10%  پاشماوە پلاستیکییەکانن.
- ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین زیاتر  380 تۆن  زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و لە 15 %  پاشماوە پلاستیکییەکانن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ